ئیسکۆ سێ ڕۆژی لەبەردەمدا ماوە و دەرگای بە کراوەیی جێهێشتووە

ئیسکۆ تاوەکو کۆتا ساتی گواستنەوەکان هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەکی دیکە دەدات

ئیسکۆ ئالارکۆن، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرگای بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا دانەخستووە و بە دوای چانسێکی باشتردا دەگەڕێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیکی یاریزانە ئیسپانیەکەوە ئاشکرایکردووە، کە یاریزانی ناوبراو و لێپرسراوی کارەکانی دەرگایان بەڕووی یانە خوازیارەکاندا دانەخستووە، بەڵام لەهەمان کاتدا گواستنەوەی بۆ یانەیەکی دیکە بە زەحمەت دەزانن.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، ” نازانین لە داهاتوودا چی روودەدات، دۆخەکە ئاڵۆزە”، هۆکاری ئەم بۆچوونەش بۆ  ئەوە دەگەڕێتەوە کە وادەی گواستنەوەکانی زستانەی 2021 تەنها سێ ڕۆژی ماوە و دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر دووی بەرەبەیان بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت.

سەرەڕای ئەوەی زێدان بەڵێنی یاریزانە ئیسپانیەکەداوە چانسی یاریکردنی زیاتری پێبدات، بەڵام ئیسکۆ پێی وایە یاریکردن بە شێوەی پچڕ دەرفەتی یاریکردنی لە پاڵەوانیەتی یورۆ پێنادات، بۆیە بە دوور نەزانراوە لە کۆتا ساتەکاندا لەگەڵ یەکێک لە یانەکانی ئارسیناڵ، یاخود ئیشبیلیە بە ڕێککەوتن بگات.

کێشەی گەورەی یانە داواکارەکان ئەوەیە، کە ئەستێرەکەی مالاگا داوای بۆندی هەمیشەیی دەکات، بەڵام ناوبراو بۆندەکەی لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت نرخەکەی دەگاتە 45 ملیۆن یورۆ و ئامادەنییە بە شێوەی خواستن هاوشێوەی ئۆدیگارد و لوکا یوڤیچ ڕوو لە یانەی دیکە بکات.

ئیسکۆ لە 2013وە 321 یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە و 51 گۆڵی تۆمارکردووە، لە کۆتا چوار ڕوبەڕوبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان تەنها لە دوو یاریدا لە دەستپێکەوە بەشداری پێکراوە.

بابەتی پێشتر

وێستهام دووەم بۆندی زستانەی 2021ی واژووکرد

بابەتی دواتر

پارێزگاری كەركوك: كوردستان بووەتە سەرچاوەی هێنانی مادەی هۆشبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share