لێدوانی ئەنچیلۆتی پیش یارییەکەى سێلتاڤیگۆ

کارلۆ ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە کە ئەوان هیچ یاریزانێکی تر ناکڕن و دەشیانەوێت بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بردنەوە بەدەست بهێنن.

پێش یارییەکەى سێلتاڤیگۆ کە بریارە سبەى کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو بکرێت، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد.

دەقی قسەکانی ئەنچیلۆتی:

بۆ سێلتاڤیگۆ زۆر گرنگە یارییەکە ببەنەوە چونکە یادی 100 ساڵەى دامەزراندنیانە، ئێمەش دەمانەوێت پارێزگاری لە زنجیرەى بردنەوەکانمان بکەین.

کیپا سەرەکی دەبێت

من دڵخۆشم و تیپەکە ورەیەکی بەرزی هەیە و کوالیتی باش دەبینم تیایاندا

پارە هۆکارێکی گەورەیە بۆ پێشکەوتنی تۆپی پێی عەرەبی لە چاو ئەوەروپیدا، پێویستە یەکێتییەکان ئەم خاڵە بەهەند وەربگرن

ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ و ڤالڤێردی ڕاهێنان لەسەر لێدانی سزا دەکەن، مۆدریچ خیبرەى هەیە، بۆ هەر یارییەک کەسێکی گونجاو دیاریی دەکەین

سەرسام نیم بە ئاستی بیلینگهام و پێشتر لە دۆرتمۆند بونی خۆی سەلماندوە، یاریزانێکی زیرەکە و بە باشی لە یاریگادا دەجوڵێت

هیچ گرێبەستێکی تر ئیمزا ناکەین، لەسەدا سەد وا دەمێنینەوە

یاریزانەکان تەرکیزیان لەسەر یاریکردنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share