زێدان بە ناچارییەوە هانا بۆ ڕائول دەبات

ڕیاڵ مەدرید ناچاربووە لەهەندێک لە پێگەکاندا پشت بە لاوانی یانەکە ببەستێت

بەهۆی واژوونەکردنی بۆندی نوێ و فرۆشتنی چەند یاریزانێکەوە، زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ناچاردەبێت کەلێنەکانی پێکهاتەکەی بە لاوانی کاستیا پڕبکاتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە ڕۆیشتنی ئۆدیگارد و لوکا یوڤیچ لەڕووی ژمارەیی و ڕێژەی یاریزانانەوە کاریگەری لەسەر پێگەی زێدان دروستدەکات، لە بەرانبەردا ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز بەهۆی قەیرانی داراییەوە هیچ بۆندێکی جێگرەوەیان بۆ دابین نەکردووە.

زێدان بە ناچارییەوە و بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان هانای بۆ “کارگەی سپی” بردووە، کە ناسناوی تیپی کاستیا و دووەمی یانەی شاهانەیە.

کاستیا لەلایەن ڕائول گۆنزالێسی ئەفسانەی یانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەسەر خواستی ئەم کەسایەتیە هەریەک لە یاریزانان، سێرجیۆ ئاریباس، ئەنتۆنیۆ بلانکۆ کوندی، میگێل گوتیرێز، ڤیکتۆر چۆست بۆ پێکهاتەکانی زێدان بەرزکراونەتەوە، بەو هیوایەی فەرەنسیەکەی هاوڕێی بتوانێت لە قۆناغی دووەمی وەرزدا سوودیان لێوەربگرێت.

تەواوی ئەو یاریزانانەی ڕائول ئاڕاستەی پێکهاتەی یەکەمی زێدانی کردووە، پێکهاتوون لە بەهرەداران و ئەوانەی پاڵەوانیەتی لاوانی ئەوروپایان بردووەتەوە، کەمێک ئەزموونیان بەدەستهێناوە و دەتوانن لە ساتە ناهەموارەکان، یاخود لەکاتی پێکانی یاریزاناندا هاوشێوەی ڕیگیلۆن و کارڤاخال سوود بە یانەکە بگەیەنن.

بابەتی پێشتر

وەزیرێكی ئەمریكی: هەڕەشەی "تیرۆری ناوخۆیی" لەسەر وڵاتەكەمان هەیە

بابەتی دواتر

سبەی لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share