زانایان: گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر قەبارەی جەستەی مرۆڤ هەبووە

زانایانی بواری ئەنترۆپۆلۆجیا (مرۆڤناسی) باس لەوەدەکەن، قەبارەی ئێستای جەستەی مرۆڤ پەیوەندیدارە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە یەک ملیۆن ساڵی ڕابردوودا.

ئەندریا مانیکا پرۆفیسۆر لە زانکۆی کامبریج-ی بەریتانی دەڵێت، “تا ڕۆژی ئەمڕۆمان ئەتوانین ئەو جیاوازییانە ببینین کە لەنێوان قەبارەی جەستەی مرۆڤی ناوچە جیاوازەکانی زەویدا هەن، ئەوانەی لە ناوچە گەرمەکاندا دەژین جەستەیان بچوکترە بەراورد بەو مرۆڤانەی لە ناوچە سارد و مامناوەندەکاندان، بۆیە کەشوهەوا و بەتایبەت پلەکانی گەرما کاریگەریی سەرەکییان هەبووە لە گۆڕانی جەستەی مرۆڤدا”.

زانایانی مرۆڤناسی پێیانوایە، کەشوهەوا ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی هەیە لە گۆڕانکارییەکانی جەستەی مرۆڤدا، لە پێش سێ ملیۆن ساڵەوە گەرمی و بەرزیی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ئەفریقا، ڕۆڵیان هەبووە لە گۆڕانکاریی جۆری ئەسترالۆبیسکس و هاوشێوەکانی مرۆڤی سەرەتایی بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو، هەروەها مرۆڤی کرۆماجنس لە کیشوەری ئاسیا، بەپێی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا گۆڕانکاری لە ڕەنگی پێست و قژیاندا ڕوویداوە.

مانیکا و هاوکارەکانی توێژینەوەیان لەسەر 300 شوێنەواری مرۆڤی سەرەتایی کردووە، کە لەماوەی زیاتر لە ملیۆنێک ساڵ بەر لە ئێستا ژیاون، زاناکان لە توێژینەوەکانیاندا تیشکیان خستووەتەسەر سێ ڕەهەند، ئەوانیش قەبارەی مێشک، درێژیی باڵا و کێشی جەستە.

توێژینەوەکان دەریدەخەن گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەریی لەسەر قەبارەی مێشکی مرۆڤ نەبووە، بەڵام ئەو ژینگەیەی مرۆڤەکەی تێدا ژیاوە گۆڕانکاریی لە قەبارەی مێشکدا کردووە.

سەبارەت بە درێژی باڵا و کێشی جەستە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا یەکێک بووە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی گۆڕانکاری تێیاندا، ئەوانەی لەناوچە ساردەکان ژیاون باڵا و قەبارەی کێشیان زیاتر بووە.

بابەتی پێشتر

ڕوی کۆستا پۆستی سەرۆکی یانەی وەرگرت

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە مزگەوتێكی هەولێر سێ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share