واتسئەپ تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات

واتسئەپ كار لەسەر زیادكردنی تایبەتمەندییەك دەكات، دوای ئەوەی بەمدواییە تایبەتمەندییەكی گرنگی زیادكرد، یەكێكیان پەیوەستە بە پاراستنی تایبەتمەندی و ئەوی دیكەش زیادكردنی ژمارەیەكی دیكەیە.

ئەپەكە كار لەسەر جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكی نوێ دەكات بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندیی بەكارهێنەران، بەوەی بتوانن وێنە و ناوی جیاواز بەكاربهێنن، بەجۆرێك یەكێكیان لای كۆمەڵێك لە خەڵك دەربكەوێت، جیاواز لەو وێنە و ناوەی لەگەڵ ئەودوای بەكارهێنەراندا بەكاریدەهێنن.

هەروەك لەڕێیەوە دەتوانرێت زانیارییەكان لە بەكارهێنەرانی دیكە بشاردرێتەوە، پێشتر تەنها دەتوانرا رێگری لە هەندێك بەكارهێنەر بكرێت، یان ئەوانەی لە خانەی هاوڕێیاندا نین، وێنەی كەسی و بڵاوكراوەكانی ستۆری ببینن، بەڵام لەئێستادا دەتوانرێت ناو و وێنەی تەواو جیاواز نیشانیان بدات.

لەماوەی كەمی رابردووشدا واتسئەپ توانای بەكارهێنانی دوو ئەژماری بە دوو ژمارەی جیاواز لەسەر هەمان مۆبایل خستەكار، بەبێ ئەوەی پێویست بە دابەزاندنی ئەپێكی دیكە بكات، یان بەكارهێنەر ناچاربێت مۆبایلێكی دیكە بەكاربهێنێت.

ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەو كەسانە گرنگە كە ئەژمارێكی تایبەت و یەكێكی دیكەی پەیوەست بە ئیشوكارەكەیان هەیە.

لەم كاتەدا تەنها بەكارهێنەر پێویستی بەوەیە خاوەن ژمارەیەكی دیكەی مۆبایل بێت.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

مووچەی مانگی 10ی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share