سیمیۆنی هێرشبەرێکی دەوێت و سێ بژاردەی لەبەردەستدایە

دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی تاوەکو 2024 بۆندی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نوێکردووەتەوە، بێگومان لەبەرامبەر ئەم بڕیارەشدا جەندین داواکاری هەبووە، یەکێک لەوانە کڕینی هێرشبەرێکی بەتوانا بووە.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لە ڕابردوودا ستافی سیمیۆنی و بەڕێوەبەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانیویانە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هێڵی بەرگری و ناوەند چارەسەربکەن، ئەوەی ماوەتەوە کەیسی کڕینی هێرشبەرێکی بەتوانایە بۆ وەرزی نوێ ببێتە جێگرەوەی لویس سوارێز، بۆ ئەو مەبەستەش سێ بژاردەیان لەبەردەستدایە.

یەکەم: چاوەڕوانیکردنی یانە گەورەکان تاوەکو ڕێڕەوی گواستنەوەکان خێراتر دەبێت، هاوشێوەی لویس سوارێز دەیانەوێت هێرشبەرێک لە یانەیەکی گەورە بە نرخێکی گونجاو و موچەی نزم دابینبکەن، بەڵام ئەم ئەگەرە زۆر زەحمەتە و ڕۆژنامەی مارکا بە مەحاڵ ناویبردووە.

دووەم: دووبارە خواستنی یاریزانێک هاوشێوەی کەیسی مۆراتا، یاخود موسا دێمبیلی، پاشان چانسی ئەوەیان هەبێت بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکەن، ئەم ئەگەرە بەهێزترینیانە و بەدوور نەزانراوە ماوەی خواستنی دێمبیلی نوێبکرێتەوە، چونکە یاریزانەکە ئەزموونی لە مەدرید و خولی ئیسپانیا وەرگرتووە.

سێیەم: بژاردەی سێیەم خواستی سەرەکی سیمیۆنی و جیل مارینی بەڕێوەبەری گشتی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، لەم بژاردەیەدا چاوەڕوانی ڕۆیشتنی یەکێک لە یاریزانە گەورەکان دەکەن، بەتایبەت ساوول نیگوێز کە نرخەکەی نزیکی 80 ملیۆن یورۆیە، بەڵام ئەم بابەتە بەتەواوی لەسەر خواستی یانە سەرمایەدارەکان وەستاوە بۆ واژووکردنی بۆندەکە.

ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ڕاستەوخۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆند پێشکەشی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی دەکات، کە لە یەک کاتدا دەبێتە هاوکاری سوارێز و بۆ داهاتووش دەبێتە جێگرەوە و لە ژووری جلگۆڕینەکان کێشێکی قورسی دەبێت.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ و تۆتنهام کێبڕکێ بۆ گەوهەرەکەی دانیمارک دەکەن

بابەتی دواتر

پلانی لاپۆرتا بووەتە شۆک بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share