براوەی مۆندیال چەند وەردەگرێت؟ خەڵاتەکان بەم جۆرەیە..

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) خەڵاتی دارایی براوەکانی مۆندیالی قەتەر 2022ی ئاشکرا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (فیفا)، براوەی جامی مۆندیال واتە ئەو هەڵبژاردەیەی پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت، خەڵاتی 42 ملیۆن یورۆ دەکرێت.

پلەی دووەم 30 ملیۆن، پلەی سێیەم 27 ملیۆن و پلەی چوارەم 25 ملیۆن یورۆ پاداشتی دارایی بەدەستدەهێنن.

ئەو هەڵبژاردانەی لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ماڵئاوایی دەکەن، بڕی 17 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنن، ئەو هەڵبژاردانەش کە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییەوە دەردەکرێن، بڕی 13 ملیۆن یورۆ کۆدەکەنەوە.

بەشداریکردنی هەر هەڵبژاردەیەکیش لە قۆناغی کۆمەڵەکان، واتا هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان بڕی 8.5 ملیۆن یورۆ قازانج دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ “هاتریک” یونایتدی له‌دۆڕاندن ڕزگارکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی یونایتد کۆتاییهات. ئەمشه‌و…
Total
0
Share