خۆری مێسی و ڕۆناڵدۆ لە ئاوابووندایە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ ماڵئاوایی كرد پاش ئەوەی مانچستەر یونایتد بە ئەتلەتیكۆمەدرید دۆڕا.

پێشتریش لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ماڵئاوایی كردبوو، كاتێك پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید شكستی هێنا.

بە پێی ئامارەكانی ئاژانسیس ئۆپتا، ئەمە دووەم جارە كە هەردوو یاریزان ڕۆناڵدۆ و مێسی لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگدا ماڵئاوایی دەكەن.

هەردوو یاریزانەكە لە ڕابردوودا ڕكابەرێكی سەرسەخت بوون لە چامپیۆنزلیگدا و بەردەوام كەسی یەكەم و دووەمی پاڵەوانێتییەكە بوون.

بەڵام بەهۆی گەورە بونی تەمەنیان و خراپی ئاستی یانەكانیان، خۆری هەردووكیان بەرەو ئاوابوون دەچێت.

بە درێژایی ئەم وەرزە ئاستی هەردوو یاریزانەكە لەگەڵ تیپەكانیان مام ناوەند بووە و وەك ڕابردوو نەبووە كە هەموو هەفتەیەك گۆڵێك یان ئەسیستێكیان هەبوبێت.

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: واز لە دروشم بێنین و خزمەتی هەڵەبجە بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری…
Total
0
Share