شەش یاریزانی بەرشلۆنە دژی چاڤی وەستاونەتەوە

دوای شکستی یانەی بەرشلۆنە لە کلاسیکۆی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، شەش یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە داوایان لە ئیدارەی یانەکەیان کردووە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر دووربخاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی “ئێل ناسیوناڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای شکستی کلاسیکۆ بە ئەنجامی (3-1)، شەش لە یاریزانە ناودار و ئەزمووندارەکانی یانەی بەرشلۆنە دژی چاڤیی ڕاهێنەر وەستاونەتەوە، بەڵکو هەستاون بە جوڵەیەکی ئاژاوەگێڕانە و داوایان لە خوان لاپۆرتا کردووە ڕاهێنەرەکە دووربخاتەوە.

“ئێل ناسیوناڵ” ناوی یاریزانە ئاژاوەگێرەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە پێکهاتوون لە، جێرارد پیکێ، فرینکی دی یۆنگ، مێمفیس دیپای، جۆردی ئەلبا، لە دەرەوەی یانەکەش دەنگی سێرجینیۆ دێست و ساموێل ئومتیتی-یان بەدەستهێناوە.

یاریزانەکان بە خوان لاپۆرتا-یان ڕاگەیاندووە، کە یانەکەیان پێویستی بە ڕاهێنەرێکی ئەزمووندارە و ئەزموونی چاڤی لە یانەی سەددی قەتەری، بەس نییە بۆ بەڕێوەبردنی یانەیەکی گەورەی وەک بلاوگرانا.

بابەتی پێشتر

بۆچی ئارسیناڵ نابێتە پاڵەوانی ئینگلتەرا؟ شارەزایەک وەڵام دەداتەوە..

بابەتی دواتر

لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی "گڵۆب سۆکەر" ئاشکرا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share