بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

تا كاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بەپێی بڕیارێك، كە بە ژمارە 49 لە ڕۆژی پێنجشەممە 8ی تەمموز دەریكردووە و ئەمڕۆ لە میدیاكان بڵاوكرایەوە، دەڵێت، ئەو كاندیدانەی ڕاستاندن لەسەر ناوەكانیان كراوە، دەتوانن لەڕۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بكەن تا كاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەمی داهاتوو.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.

دەرچوونی بڕیارەكە دوای ئەوە دێت ڕۆژی چوارشەممە 7ی تەمموز تیروپشك بۆ ژمارەی كاندیدان لەسەر ئاستی پارێزگاكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئەنجامدرا.

دەقی بڕیارەكە:

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان و کۆشکەکانی.. جارێکی دیكە نیگەرانی لەبارەی کۆشکەکانی سەرۆکەوە

بابەتی دواتر

زیندانیكراوێك و هاوژینەكەی لەسەر یەکلانەبوونەوەی دۆسیەكە هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share