ئەردۆغان و کۆشکەکانی.. جارێکی دیكە نیگەرانی لەبارەی کۆشکەکانی سەرۆکەوە

بڵاوبوونەوەی وێنەی کۆشکێکی هاوینەیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشێک لە دانیشتوانی تورکیای نیگەران کردووە، بەتایبەت لە دۆخی قورسی ئابوریی ئیستای وڵاتدا.

وێنەی یەکێک لە کۆشکەکانی ئەردۆغان، کە دەوترێت بە هەڵە لە ئینتەرنێت لەلایەن ئەندازیارێکی تورکییەوە بڵاوکراوەتەوە، نیگەرانی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەت لەکاتێکدا دۆخی ئابوری خەڵکی وڵاتەكە، بەهۆی سیاسەتی حکومەتەوە، باش نییە.

بڵاوکراوەی شپیگڵی ئەڵمانی لەبارەی هەڵەی بڵاوبوونەوەی وێنەی کۆشکە نوێکەی ئەردۆغان نوسیوویەتی، “سەفیک بیرکییە” ئەندازیارێکی بەناوبانگی تورکییە و ئەو دیزاینی بەشێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی كردووە، لە کۆمەڵێک وێنەدا، کە وەک چالاکی خۆی بڵاویکردووەتەوە ئاشكرایکردووە، لە کەناراوەکانی مارماریس لە تورکیا کۆشکێکی بۆ بەسەربردنی هاوینە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دروستکردووە.

بەپێی زانیاری بڵاوکراوەکە، “سەفیک بیرکییە” وێنەکەی لە وێبسایتەکەی خۆی سڕیوەتەوە، دوای ئەوەی زانیوویەتی کێشەی دروستکردووە.

بابەتی کۆشکەکانی ئەردۆغان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەمیشە جێگەی باس و ناڕەزایەتی خەڵک بووە، چونکە بەبێ ڕوونکردنەوەی خەرجی لە کۆشکەکاندا، بەخەڵکی دەناسێندرێن.

هەرچی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا ئاماژە بەوەدەکەن، کۆشکەکەی ئەردۆغان دوو ساڵ پێش ئێستا لە کەناراوەکانی مارماریس لەسەر دەریای ناوەڕاست دروستکراوە و بە نهێنی ماوەتەوە و وەک یەکێک لە نهێنییەکانی دەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

وێنەکانی کۆشکەکەی ئەردۆغان لە مارماریس نیشانی دەدەن، کۆشکەکە لەسەر هونەری بیناسازی “عوسمانی نوێ” دروستکراوە و نزیکەی 300 ژووری هەیە، لەگەڵ چەند مەلەوانگەیەک.

تا ئێستا ئەوەی لەبارەی تێچووی کۆشکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، 62 ملیۆن یۆرۆیە، کە بە ئەگەری بەهێز لەسەر داهاتی دەوڵەت دروستکراوە، ئەوەش ئەو شتەیە، کە خەڵکی تورکیای نیگەران کردووە.

بەشی دەرەوەی کۆشکەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مارماریس

بابەتی پێشتر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە

بابەتی دواتر

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏
ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

ڕاپرسییەکی نوێ کە دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ئەنجامیداوە دەریدەخات، ملیۆنان گەنجی کوڕ و کچی تورکیا دەیانەوێت وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن ئەگەر گرەنتییان…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی پرسی فەلەستینەوە دووبارەدەكەینەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و دەڵێت، هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی…
Total
0
Share