بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.. پێنج وڵات ڕوبەڕووی زۆرترین گۆرانکاریی کەشوهەوا دەکاتەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوە زۆری کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لە وڵاتانی جیهاندا، سوتانی دارستانەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆریی پلەکانی گەرما لەجیهاندا، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک لە وڵاتان لەبەردەم ئەگەری زۆری کەشوهەوادان.

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی پلەکانی گەرما لە دیاردەکانی گۆڕانی کەشوهەوان، ژمارەیەک لە وڵاتانیش زۆرترین پشکی ئەو گۆڕانکارییانەیان بەردەکەوێت.

ئەو وڵاتانەش دیارترینیان فینلەندا، راپۆرتە ژینگەیی و ئابورییەکان دەریدەخەن ئەگەری هەیە ئەو ولاتە زیانی زۆری لە بەرهەمهێنان بەرنەکەوێت لەئەنجامی بەزربوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە، هەروەها دەتوانێت پەرە بە کەرتی گەشتیاریی خۆی بدات.

دووەم وڵات کە زۆرترین گۆڕانکاریی کەشوهەوای تێدا ڕوودەدات نەمسایە.

سویسرا کە دراوسێی نەمسایە و زۆترین دژایەتیی لە هۆکارەکانی گۆرانکاریی کەشوهەوا دەکات، یەکیکە لەو وڵاتانەی روبەڕووی گۆرانکاری زۆری کەشوهەوا دەبێتەوە.

پرتوگال، یەکەم وڵات نییە کە زەرەرمەند دەبێت لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەڵام بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپی دراوسێی زۆرترین گۆرانکاریی کەشوهەوای تێدا ڕودەدات.

کەنەدا یەکێکی دیکەیە لەو وڵاتە ساردانەی کە ڕوبەڕووی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆرانکاریی کەشوهەوا دەبێتەوە، لەگەڵئەوەشدا دەتوانێت سودمەندبێت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ کەرتی گەشتیاریی وڵاتەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت پاڵپشتیی دارایی لە سندوقی سەوزی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت

عێراق لەڕێگەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی 28ـەمینی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا، دەیەوێت بگاتە پاڵپشتیی دارایی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share