ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات پێشبینیی ڕووداوە سروشتییەکان و لافاوەکان دەکات

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات کە تێچووەکەی چوار ملیار دۆلارە، یەکەم جۆرە کە بتوانێت پێشوەختە هۆشداریبدات لە شەپۆلە سەختەکانی کەشوهەوا و دورستبوونی کارەسات لە جیهاندا.

مانگی دەستکردنی (M.T.G.I 1) کە ماوەی 12 ساڵە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا و ڕێکخراوی ئەوروپا بۆ پێشبینییەکانی کەشوهەوا کە 30 وڵاتی تێدایە پەرەیان پێداوە، لە کۆتایی ئەمساڵدا لەسەر مووشەکی  ئاریان5 ڕەوانە دەکرێت.

مانگە دەستکردەکە کێشەکەی 3.8 تۆن دەبێت، لە ساڵی داهاتوودا وێنەی نوێ و ڕوون دەنێرێت.

زانایان هیوادارن کە مانگە دەستکردەکە بتوانێت پێشوەختە لە کارەساتە سروشتییەکان ئاگاداریان بکاتەوە و بتوانرێت زیانەکانی زەوی کەمبکرێتەوە و ژیانی خەڵک ڕزگاربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بومەلەرزە ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی روودانی بومەلەرزە رادەگەیەنێت کە لە رێگەیەوە دەکرێت ژیانی هەزاران کەس رزگاربکرێت. تساحی…
Total
0
Share