توێژینەوەیەک: فرمێسکی ژنان شەڕەنگێزی پیاوان کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، فرمێسکی ژنان بۆنێکی تێدایە کە رێژەی توڕەیی و شەڕەنگێزی پیاوان بە رێژەی %43.7 کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Plos Biology بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا فرمێسکی ژمارەیەک ژنیان کۆکردووەتەوە کە بەدیار فیلمێکی خەمناکەوە رشتبوویان و دو

اتر لە ژمارەیەک پیاو نزیکیانکردەوە و داوایانلێکردن بۆنی بکەن، لەگەڵیشیدا داوایان لە گروپێکی دیکە کرد بۆنی گیراوەی ئاو و خوێ بکەن.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، ئەو پیاوانەی بۆنی فرمێسکیان کردووە بە رێژەی 43.7% توڕەیی و هەستی تۆڵەکردنەوەیان کەمیکردووە.
توێژەران دەڵێن، ئەو ماددە کیمیاییەی لەناو فرمێسکی ژناندایە، کاردانەوەی مێشک بۆ هەستە شەڕانگێزییەکان رێکدەخات.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئومێدی داوە بە زانایان بتوانن پێکهاتەیەک دروست بکەن کە هەستی شەڕانگێزی مرۆڤەکان کەمبکاتەوە و ببێتە هۆکارێک بۆ پاراستنی منداڵ و ئەو کەسانەی ناتوانن خۆیان بپارێزن.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ جێگرێک بۆخۆی دەستنیشان دەکات

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share