بایدن: بەمنزیکانە ئەو حەپەی فایزەر بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەرهەمیهێناوە بەردەستدەبێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەماوەیەکی نزیکدا ئەو حەپەیان دەبێت کە کۆمپانیای فایزەر بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەرهەمیهێناوە، جەختیکردەوە “حەپەکە چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکایە”.

کۆمپانیای فایزەر ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، کە تاقیکردنەوەکانیان لەسەر ئەو حەپانەی بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەرهەمیانهێناوە مەترسییەکانی چوونە نەخۆشخانە و مردن بە کۆرۆنا بەڕێژەی 89% کەمدەکاتەوە، داواشی لە ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا کرد لەنزیکترین کاتی گونجاودا ڕەزامەندیی لەسەر بدات.

لە مانگی ئەیلولدا کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند، کە تاقیکردنەوە لەسەر حەپێک دەکەن بۆ چارەسەری ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن لە ماوەیەکی کەمدا.

دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی حەپەکە لەلایەن کۆمپانیای فایزەرەوە کە ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، پشکەکانی کۆمپانیاکە ڕێژەی 9%ی تێپەڕاند لەکاتێکدا دوێنێ بەڕێژەی 1.31% دابەزیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share