كەشناسیی هەرێم: هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرز و نزمیش دەبنەوە

بەرزدەبێتەوە و لەنێوان هەردوو ڕۆژێكیشدا نزمبوونەوە ڕوودەدات

بەپێی پێشبینییەكانی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، كەشناسی هەرێم دەڵێت، بەرزبوونەوە بەراورد بەمڕۆیە و لەنێوان هەردوو ڕۆژێكیشدا نزمبوونەوەیەكی كەم ڕوودەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە سبەینێ هەینى تا کۆتایی هەفتە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینن بەبەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆدا.

دەشڵێت، “بەڵام لە نێوان هەردوو ڕۆژێکدا نزمبوونەوەیەکى کەمیش ڕوودەدات”.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم پلەکانى گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
– هەولێر و سلێمانى و دهۆک (42-45) پلەى سیلیزى
– کەرکوک و هەڵەبجە (44-46) پلەى سیلیزى
– ناوچەکانى گەرمیان و خانەقین (46-50) پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

بایدن: تاڵیبان گەیشتووەتە بەهێزترین ئاستی سەربازی

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتى ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share