ئەنجومەنی دادوەری دەركردنی یاداشتی دەستگیركردنی بكوژی هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە ئاشكرادەكات

یەكێك لەوانە ئەفسەرێكە كە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یاداشتی دەستگیركردن دەرهەق بە بكوژانی هشام هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە دەرچووە.

فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، هەندێك لە پرسەكانی كوشتنی خۆپیشاندەران تەواوبوون بەتایبەت لە كوت و بابل، لەوانەش دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بەرامبەر ئەفسەرێك.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لەسەر زاری زێدان ئەوەشی وت، “دادگا یاداشتی دەستگیركردنی دەرهەق بە تۆمەتباران بە كوشتنی هشام هاشمی دەركردووە، بەڵام دادگا لایەنە بەرپرس نییە لە جێبەجێكردنی ئەو یاداشتانە”.

دوپاتیشكردەوە، دۆسیەی كوشتنی خۆپیشاندەران دژوار و بڵاوە و چەندین لایەنی تیایە، لایەنی سیاسی هەیە كە دەستێوەردانی كردووە بە ئامانجی هەڵبژاردن و بۆ لێدان لە لایەنی دیكە.

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوپاتیشیكردەوە، دادگا لەژێر فشاردا نەبووە لە دۆسیەی قاسم موسڵح (سەركردەی حەشدی شەعبی).

موسڵح، فەرماندەی پڕۆسەكانی ڕۆژئاوای ئەنباری هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوو دەستگیركرا، پاش تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە كوشتنی ئیهاب وەزنی، چالاكوان لە كەربەلا، دەستگیركردنەكەی خەریكبوو پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی لێبكەوێتەوە، دوای ئەوەی بەشێكیان هەڵیانكوتایەسەر ناوچەی سەوز.

دوای ئازادكردنیشی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، ئازادكردنی سەركردەكەی حەشد پاش “نەبوونی هیچ بەڵگەیەك بووە” كە تێوەگلانی لە دۆسیەكەدا بسەلمێنێت.

لێدوانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پاش تێپەڕبوونی ساڵێك دێت بەسەر كوشتنی هاشمی لەسەر دەستی چەكداران لە تەمموزی 2020 لە بەردەم ماڵەكەیدا.

بابەتی پێشتر

بارسا بۆندێکی بایرنی ڕەتکردووەتەوە

بابەتی دواتر

فەرمی.. یەکەم یاری ڕیاڵ مەدریدی ئەنچلۆتی لە سکۆتلەندا ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “وەزارەتەکەیان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە و جەختیشدەکاتەوە،…
Total
0
Share