فەرمی.. یەکەم یاری ڕیاڵ مەدریدی ئەنچلۆتی لە سکۆتلەندا ئەنجامدەدرێت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی پلانەکانی هاوینی 2021ی بۆ هەوادارانی یانەکە ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی یانەی شاهانە، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە بڵاوکراوەتەوە، لە 25ی تەموزی 2021 لە یاریگای “ئیبرۆکس” لە گلاسگۆی پایتەختی سکۆتلەندا، یەکەم روبەڕوبوونەوەی ئامادەکارdی وەرز بەرامبەر یانەی گلاسگۆ ڕەینجەرز ئەنجامدەدەن.

تاوەکو ئێستا لە ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا، ستافی ئەنچلۆتی تەنها 13 یاریزانی سەرەکی و لاویان بەردەستبووە، بڕیاریشە لە دوو هەفتەی داهاتوودا یاریزانە نێودەوڵەتییەکان بگەڕێنەوە و بەشداری مەشقە ئامادەکارییەکان بکەن، کە کاریگەری لەسەر سەرەتای وەرز دەبێت.

لەهەمان کاتدا، یانەی شاهانە نوێکردنەوەی بۆندی ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری تاوەکو 2023 ڕاگەیاند، لە کاتێکدا یانەکە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 توانیویەتی داڤید ئالابا لە یانەی بایرن میونشنەوە بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

ناچۆ لە تەمەنی وەرزشییدا 233 یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە، 12 گۆڵی تۆمارکردووە و چەندین ناسناوی ناوخۆیی و ئەوروپی چنیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەری دەركردنی یاداشتی دەستگیركردنی بكوژی هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ماگریگۆر و پۆیرێر یاری "تریلۆجی" دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share