فەرمی .. ڕامۆس پەیوەندی بە پاریسەوە کرد

یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری مێژوویی یانەی ڕیاڵ مەدریدی گواستەوە بۆ ڕیزەکانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی یانەی پاریس سان جێرمان سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری ئیسپانی بە هاندەرانی ناساند، بۆندەکەش تاوەکو 30 حوزەیرانی 2023 واتا بۆ ماوەی دوو وەرز بەردەوامی دەبێت.

لەو بارەیەوە یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، “خۆشحاڵم بە پەیوەندیکردن بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە، گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ژیانمدا، ئاڵنگارییەکی نوێیە و هەرگیز لەبیری ناکەم، شانازی دەکەم بەوەی بوومە بەشێک لە پڕۆسەی پاریس، هەروەها پەیوەندیکردن بە یانەیەکی گەورە و چەندین یاریزانی ناوازەوە”.

لە بەرامبەردا ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ پاریس بەخێرهاتنی مەزنترین یاریزانی ئەم سەردەمە دەکات، خۆشحاڵین بە پەیوەندیکردنی ڕامۆس بە یانەکەمانەوە، سێرجیۆ یاریزانێکی تێروتەسەلە و لە باشترین بەرگریکارانی مێژووە”.

بەپێی سەرچاوە فەرەنسییەکان، ڕامۆس لە ماوەی دوو ساڵی یاریکردنی لە خولی فەرەنسا موچەی 30 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت (بەهەردوو ساڵەکە).

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی بێمۆڵەت هەموو بڕوانامەیەك ناگرێتەوە

بابەتی دواتر

بنزیمە مباپێ پەلکێشی مەدرید دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی و ئارسیناڵ یەکسان بوون

لەهەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەى چێڵسی و ئارسیناڵ لە ستامفۆرد بریدج بەیەک گەیشتن. چێڵسی تایمی یەکەم بە…
Total
0
Share