چیرۆکی گاریس بەیل لە بەرشلۆنە دووبارە دەبێتەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی ئامادە نییە گوێبیستی خواست و ئۆفەری پێشکەشکراوی یانە خوازیارەکان بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، ئیدارەی بەرشلۆنە ڕەزامەندیی نیشانداوە بەرامبەر ئەو ئۆفەرانەی لەلایەن یانە داواکارەکانەوە پێشکەش بە ئانسو فاتی کراوە، بەڵام یاریزانەکە پێداگری کردووە و ڕایگەیاندووە، کە تاوەکو 2027 لە ڕیزەکانی بارسا بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، فاتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی ئاگادارکردووەتەوە و وتوویەتی، کە لە بەرشلۆنە ناڕوات و ئامادەش نییە گوێبیستی ئۆفەری هیچ یانەیەک بێت.

ئانسو فاتی بەهۆی پێکانەوە وەرزی ڕابردوو لە 51 یاریدا تەنها هەزار و (824) خولەک یاریکرد، 10 گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکرد، لە ئێستادا ئیدارەی خوان لاپۆرتا فشاردەکات بۆ فرۆشتنی ئەسمەرە ئیسپانییەکە لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشە داراییانەی ڕووبەڕووی یانەکە بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share