ئال معەمەر، کریستیانۆ و مانێ کۆدەکاتەوە

سادیۆ مانێ لە پلانەکانی بایرن میونشندا نییە، یانەی نەسڕی سعوودی نزیکبووەتەوە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

نیکۆ شێرا-ی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە تیمێکی یانەی نەسڕ لەسەر ڕاسپاردەی مسەلی ئال موعەمەری سەرۆکی یانە گەیشتوونەتە ئەڵمانیا بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی سادیۆ مانێ.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نەسڕ مووچەی ساڵانەی بەبڕی 25 ملیۆن یورۆ بۆ ئەسمەرە سەنیگالییەکە تەرخانکردووە، گرێبەستە پێشکەشکراوەکەش بۆ ماوەی سێ وەرزە (تاوەکو 2026).

یانەی نەسڕ لە مێرکاتۆی هاوینی 2023دا سەرکەوتووبووە لە کڕینی برۆزۆڤیچ، ئەلێکس تێلیس، سیکۆ فۆفانا، هێشتا پێیان وایە پێکهاتەکەیان لە ڕووی هونەرییەوە تێروتەسەل نییە و پێویستیان بە گواستنەوەی زیاترە بۆ قایلکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(11) یاریزانی فرێش.. لە یانەکانیان ڕازی نین و بە دوای یانە و چانسێکی نوێدا دەگەڕێن

گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆ یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ و سەرجەم خولە ئینگلیزیەکان دەستیپێکردووە، چەندین یاریزانیش وادەی گواستنەوەکانی زستانە بە…
Total
0
Share