لە سلێمانی، هەر هاوبەشێكی كارەبا پێوەری زیرەكی بۆ بەسترابێت، لەمەودوا دەتوانێت تەنها 40 ئەمپێر كارەبا بەكاربهێنێت، زیاتر بەكاربهێنرێت كارەبا دەكوژێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە، کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، له ئێستادا پێوه‌ره‌كان كراوه به 40 ئەمپێر.
هۆشداریی داوە، ئه‌گه‌ر لەو بڕه زیاتر به‌كاربهێنرێت، پێوه‌ره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه و دواتر هه‌ڵده‌بێته‌وه، بەڵام ئەگەر زیاتر دووبارە بووەوە، پێوەرەكە بۆ ماوەی 45 خولەك هەڵنابێتەوە.
بۆیە كارەبای سلێمانی “تكا” لە هاوڵاتیان دەكات، “هه‌وڵبده‌ن له‌و بڕه‌ی دیاریكراوه زیاتر به‌كارنه‌هێنن، بۆ ئەوەی توشی گرفتی کوژاندنەوەی کارەبا نەبن”.