وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشە موشەكییەكان بێ زیان بوون

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی سەر پێشمەرگە لە سنووری كەركوك ڕایگەیاندووە، “هێرشەكان زیانیان نەبووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو 29ی ئازار، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی سەر پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، “لەسنووری چالاکییەکانی لیوای 2ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ-دبز لەنزیک گوندی نەبی ئاوا، چەند موشەكێك ئاڕاستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراون”.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “پێشمەرگە و پێگەکانی پێشمەرگە بێ زیان بوون”.

نوێدەكرێتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە بڕیارێكی شارەوانی دەگرێت بۆ فرۆشتنی بینای چەند خوێندنگەیەك

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە هەوڵێكی وەزارەتی شارەوانی دەگرێت، كە بێ ئاگاداركردنەوەیان، بڕیاری فرۆشتی شەش خوێندنگەی شارەكەی…
Total
0
Share