عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك قەدەغەی هاتوچۆی درێژكردەوە

بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا، لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی هەفتەیەكی دیكە درێژكردەوە كە لەكاتژمێر 11:00ی شەوە تا 5:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای تەندروستی بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی كۆبووەتەوە و گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی تاوتوێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بۆ ماوەی هەفتەیەكی دیكە قەدەغەی هاتوچۆ درێژبكرێتەوە لە پارێزگاكانی عێراقدا، کە لە كاتژمێر 11:00 شەوەوە بۆ كاتژمێر 5:00 بەیانی بێت و لەوماوەیەشدا، کردنەوەی سەرجەم یانە، هۆڵ و مەراسیمەکان قەدەغەکراوبن.

هەر لە كۆبوونەوەكەی لیژنەی باڵای تەندروستیدا بڕیاردرا پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین خێراتربكرێت و فەرمانبەرانی دەوڵەتیش هانبدرێن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دەسەڵاتدراوە بە فەرمانگەکان بەپێی پێویستی بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، دەوامی فەرمانبەران ڕێکبخەنەوە به‌ مه‌رجێك نابێت ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان له‌ ڕێژه‌ی 50% كه‌متربێت.

بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق لە كاتێكدایە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت هەزارو 777 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوە و 37 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

كازمی بۆ ڕێگری لە هێرشەكان پەنا بۆ سوپای پاسداران دەبات

بابەتی دواتر

كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كۆمەڵ دەكشێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میسان.. باوکێک سێ منداڵی خۆی كوشت

پۆلیس ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ئەو “تاوان”ـەی میسانەوە بڵاوكردەوە كە باوكێك سێ منداڵی خۆی كوشت. پۆلیسی پارێزگای میسان لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share