میسان.. باوکێک سێ منداڵی خۆی كوشت

پۆلیس ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ئەو “تاوان”ـەی میسانەوە بڵاوكردەوە كە باوكێك سێ منداڵی خۆی كوشت.

پۆلیسی پارێزگای میسان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، پیاوێكی دانیشتووی قەزای “قەلعەت ساڵح” لە باشووری عیمارە لە پارێزگای میسان، بەهۆی كێشەی خێزانی و ناكۆكیی لەگەڵ هاوژینەكەیدا، منداڵەكانی خۆی كوشتووە.”

ڕوونیشیكردەوە، “كوژراوەكان سێ منداڵن كە دووانیان كوڕن و ته‌مه‌نیان 9 ساڵ و 8 ساڵە، كچه‌كه‌ش 5 ساڵانه، باوكیان خنكاندوونی.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، “تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە هەڵهاتووە، دوای زیاتر لە كاتژمێرێك لە ڕاوەدونان، پۆلیس دەستگیریكردووە و ڕەوانەی لێكۆڵینەوەی كردووە.”

پۆلیسی پارێزگای میسان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دەستگیركراوەكە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا “دانی بەوەدا ناوە كە شەڕی لەگەڵ ژنەكەیدا كردووە و مەوادی هۆشبەری بەكارهێناوە و پاشان منداڵەكانی خۆی كوشتووە.”

بابەتی پێشتر

ئێران و عێراق ئامادەن زیندانییەکانیان بگۆڕنەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: پیاوێک دوای مانگێک هاوسەرگیری ژنەکەی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی بەغداد گەشتەکانی راگرت

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتەکانی هەتا کاتژمێر 10ی ئەمشەو رادەگرێت. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، هاوڵاتییان لە داخستنی فڕۆکەخانە و…
Total
0
Share