شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەی درۆنەکەی لە کەرکوک بڵاوکردەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرگریی ئاسمانیی عێراق چاودێری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی کرد و چاودێرییەکە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووە.

شانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە، ئەو درۆنە بەبێ ئەوەی هۆکاری فڕینی ئاشکراکرابێت بەسەر سەنتەری شاری کەرکوک، کە بارەگای حکومەتی و ناوەندە ئابوورییە گرنگەکانی تێدایە، فڕیووە.

باس لەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن هەموو دەزگاکانەوە کرا هێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ناسنامەی ئەم فڕۆکەیەیان پشتڕاستکردەوە و دەرکەوت کە فڕۆکەیەکی نەناسراو بووە.

لە کاتژمێر 10:30 دا فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە، دەرکەوت فڕۆکەیەکی تورکییە تیمێکی کاری تەکنیکی پێکهێندرا بە مەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە و وردەکاریی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share