پەرلەمانتارێكی كورد هۆكاری نەناردنی 200 ملیار دینارەكە ئاشكرادەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “وەزیری دارایی پێیڕاگەیاندین كە واژوو لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ناكات، چونكە لە یاسای بودجەدا دەقێكی لەو جۆرە بوونی نیە، سەرۆك وەزیران یان هەر كەسێكی دیكەش پارەكە بنێرێت خۆی بەرپرسیارە”.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ناردنی بەشە بودجە پەیوەستە بە جێبەجێكردنی ماددەی 11 ی یاسای بودجە، كە دەبێت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهات ڕەوانە بكات، تا بەغداد بەشە بودجەی بۆ بنێرێت”.

وتیشی، “تائێستا ئەوە جێبەجێنەكراوە، ئەو ڕێككەوتنەشی كە لە نێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێم كراوە، تا 200 ملیار دینار بنێردرێتە هەرێم، ئێمە پرسیارمان لە وەزیری دارایی عێراق كردووە كەی ئەو بڕە پارەیە دەنێرن، ئەویش لە وەڵامدا وتی هیچ دەقێك لەنێو یاسای بودجەدا نیە كە 200 ملیار بنێردرێتە هەرێم.”

بەوتەی جەمال كۆچەر، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی تەنها بەو شێوەیە بودجە ڕەوانە دەكەن، كە “هەرێم داهاتی نەوت بەنرخی سۆمۆ ڕادەستی بەغداد بكات، لەبەرامبەریشدا حكومەتی فیدراڵ بودجەی هەرێم دەنێرێت”.

جەختی لەوەشكردەوە، وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی داراییدا جەختی لەوەكردەوە، “جگە لە یاسای بودجە هیچ شتێكی دیكە واژوو ناكەم و بەرپرسیارێتی هەڵناگرم، ئەگەریش سەرۆك وەزیران یان هەركەسێكی دیكە ئەوە بكات دەبێت خۆی بەرپرسیاربێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پێشیوایە، “هەرێم و بەغداد جددی نین، لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە، تاوەكو نرخی نەوتیش بەرز بێت هەردوولا لێك دور دەبن و كاتێك لێكنزیك دەبنەوە كەنرخی نەوت دابەزێت”.

 

بابەتی پێشتر

دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن لە باخەكانی سیتەك دەستگیركران

بابەتی دواتر

كازمی بۆ ڕێگری لە هێرشەكان پەنا بۆ سوپای پاسداران دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share