پەرلەمانتارێكی هەدەپە ئازادكرا

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو-ی پەرلەمانتار

پارتی دیموكراتی گەلان ئازادكردنی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو-ی پەرلەمانتاری ڕادەگەیەنێت، پاش دەستبەسەركردنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ و لێسەندنەوەی پارێزبەندییەكەی لە پەرلەمان.

هەدەپە لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، “تێكۆشانەكەمان لەپێناو دادپەروەری بەرهەمی دایەوە”.

ئاماژەشیدا، “پاش بڕیاری دادگای دەستوری، عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو-ی پەرلەمانتارمان ئازادكرا. لەڕێگاداین بەرەو بەندینخانەی سینكان لەگەڵ پەرلەمانتاران و بەرپرسانی كارگێڕی و ئەندامانی پارت بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ پەرلەمانتارەكەمان”.

بەیانی سێشەممە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە دۆسیەی پەرلەمانتارەكە گوازراوەتەوە بۆ دادگای باڵای دووی تاوان لە كوجالی، هەمان ئەو دادگایەی بەر لە دوو مانگ بڕیاری دەستگیركردنەكەی دەركرد.

دوای چەند كاتژمێرێك دادگای ناوبراو بڕیاری ئازادكردنی ئەندامەكەی پارتی دیموكراتی گەلانی دەركرد، پشتبەست بە بڕیاری دادگای باڵای دەستوری.

هەفتەی ڕابردوو دادگای باڵای دەستوریی توركیا ڕایگەیاند، مافەكانی گەرگەرلیئۆغڵو “پێشێلكراوە” لەوانەش “مافی ئازادی و ئاسایشی كەسی و مافی هەڵبژاردن و بەشداریی سیاسی”.

دادگاكە نامەیەكی بەپەلەشی ئاراستەی دادگای كۆجالی كرد و تیایدا داوای ئازادكردنی ئەندامەكەی هەدەپەی كرد.

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو-ی پەرلەمانتاری كورد، پزیشك و چالاكوانە و لەناوخۆی توركیادا بە ڕەخنەكانی بۆسەر پارتی دەسەڵاتدار و بەتایبەتیش دژ بە (پارتی داد و گەشەپێدان) ناسراوە.

چاوەڕوانیش دەكرێت دوای ئازادكردنی دۆسیەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كورسییەكەی لە پەرلەمان و گەڕانەوەی مافی ئەندامێتی.

تائێستا سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە و چەندین بەرپرس و پەرلەمانتاری حزبەكە لە بەندینخانەكانی توركیادا دەستبەسەرن.

حكومەتەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پارتی دیموكراتی گەلان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمەتبار دەكات، هەر ئەمەش هۆكاری دادگایی كردنی هەزاران كەس لە ئەندامەكانیەتی، بەڵام هەدەپە بوونی ئەو پەیوەندییە ڕەتدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

هێرشێك بۆسەر فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی: ئەو مامۆستایەی وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا سزادەدرێت

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ پێكهیناوه‌ کە وشەی نەشیاوی بە کچە پەیامنێرێک…
Total
0
Share