كازمی: پلانمان هەیە بۆ دابەشكردنی 550 هەزار پارچە زەوی

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پلانێكیان داناوە بۆ دابەشكردنی 550 هەزار پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا و دەڵێت، ئەو ژمارەیە تەنها سەرەتایە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران وتی، هەموو خێزانێكی عێراقی مافی ئەوەی هەیە لە شوێنێكی نیشتەجێبوونی گونجاودا بێت.

كازمی ئاماژەی بەو تیمە هونەرییە تایبەتەكە كرد كە تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا پێكهێنراوە و چاوپێكەوتنی لەگەڵدا ئەنجامداون و ئاشكرایكرد پڕۆسەكە بەمنزیكانە دەستپێدەكات “بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و ڕوون و دوور لە خزمخزمێنە”.

وتیشی، “پلانەكەمان بۆ پێدانی زەوی دابەشكردنی 550 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوونە وەك سەرەتا” ڕونیشیكردەوە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا حكومەت جیاكردنەوەی 17 شاری نوێی لە سەرجەم پارێزگاكان جگە لە هەرێم ئەنجامداوە و هەشت لەو شارانە لەڕووی هونەرییەوە تەواوكراون و ئامادەن بۆ دابەشكردن كە 338 هەزار پارچە زەوی لەخۆدەگرن.

سەرۆك وەزیران دوپاتیشیكردەوە، “لە دابەشكردنەكەدا پێشینە دەدەنە كەسوكاری شەهیدان و توێژە هەژارەكان و داهات كەمەكان” وەك ئەوەی سەرۆك وەزیران ئاماژەی پێدا.

ئاشكراشیكرد، هاوشان لەگەڵ ئەو هەنگاوەشدا دەستپێشخەرییەكیان هەیە بۆ پێدانی قەرز بەمەستی كارئاسانی لە بونیادنانیدا.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بڕی 27 ملیۆن دۆلار بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تاوانە داراییەکان پێشکەش بە عێراق دەکات

بابەتی دواتر

داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن.. كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریكی كەوتە بەر پەلاماری چەتە ئەلیكترۆنییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی سەرۆک وەزیران دەکات. د. جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share