پەرلەمانتارێك: پێنج ملیۆن كارتی دەنگدان كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایدەكات، “پێنج ملیۆن كارتی ده‌نگدان له ‌شه‌قامه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت”.

حسێن عقابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “پێنج ملیۆن كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان له‌ شه‌قامه‌كاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه‌، تا ساخته‌كاری له‌ پرۆسه‌كه‌دا ئەنجام نەدرێت”.

باسی لەوەشكردووە، “ئه‌وپارەیەی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەكاندا به‌كارده‌هێندرێن، له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە پرۆسه‌ی سیاسیان پێ دیاریده‌كرێت، بۆیه‌ هەڵبژاردنەكە هیچ گۆڕانكاری و كاریگه‌رییه‌ك دروست ناكات”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، “بەوردی کاریانکردووە بۆ نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران و هەڵبژاردنی ئەو کۆمپانیایەی پشکنین بۆ ئامێرەکانی هەڵبژاردنەکە دەکات، كە کۆمپانیایەكی ئەڵمانییە و خاوەن ناوبانگ و کاری نمونەییە”.

هەروەها ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش بڕیاریدا بە، “وەرگرتنەوەی کارتی ئەلکترۆنی دەنگدان لە دەنگدەر لە دوای پرۆسەی دەنگدان، هەروەها لە کارخستنی سەرجەم کارتە ئەلکترۆنییەکان ڕاستەوخۆ لە دوای پرۆسەی دەنگدان بۆماوەی سێ رۆژ”.

یەکێکی دیکە لە بڕیارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لە ساختەکاری بریتییە لە وەرگرتنی پەنجەمۆری هەر 10 پەنجەکەی دەنگدەر، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری لە دووبارە نەبوونەوەی دەنگدانی دەنگدەرێك لە بنکەیەکی دیکەی دەنگداندا.

بڕیارێكی دیكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەیە، “پێویستە دەنگدەر لەکاتی دەنگداندا جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بەڵگەنامەیەکی فەرمی دیکەشی پێ بێت.”

بابەتی پێشتر

 لیژنەی شارەوانی: 300 هەزار کەس لە هەمواری یاسای موڵکە زیادەڕۆکان سودمەند دەبن

بابەتی دواتر

لەماوەی مانگێكدا 8 كەس لە كەمپی هۆل بەفیشەك كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share