ئەرشەد ساڵحی دوورخرایەوە.. بەرەی تورکمانی سەرۆکێکی نوێی دیاریکرد

 

بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەی دووەم ساڵیدا، سەرۆکی نوێی بۆ بەرەکە هەڵبژارد و ئەرشەد ساڵحی نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ سەرۆکایەتی بەدەستبهێنێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەی تورکمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سپی لە شاری کەرکوک کۆنگرەی حزبەکەیان لەژێر ناوی “بە ناسنامەی تورکمانیمانەوە پارێزگاری لە یەکێتیی عێراق دەکەین” هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بەرەکەی بەست.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی بەرەی تورکمانی، حەسەن توران بە سەرۆکی نوێی بەرەی تورکمانی هەڵبژێردرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی نەیتوانیوە لە کۆنگرەکەدا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە رێککەوتنێک ئەنجامدرا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێک لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە ئەنجامدرا. نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق…
Total
0
Share