گەنجێك لە هاوینەهەوارێکی دهۆك بەهۆی کارەباوە گیانیلەدەستدا

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەنجێك لە هاوینەهەواری ئاشاوا چووەتە ناو ئاوەوە و كارەبا چووەتەسەر ئاوەكە، کارەبا گرتوویەتی و گیانیلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری ئاشاوا گەنجێكی لەدایکبووی 1998 بەناوی (ڕەیان عیزەدین) چووەتە ناو ئاوی هاوینەهەوارەکەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاوەکە (غطاس)ی تێدا بووە کارەبا گرتوویەتی و گیانیلەدەستداوە”.

لە ڕووداوێکی دیکەدا دوێنێ لەناو شاری دهۆک کچێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا، ئەمڕۆ دایکی چووەتەسەر گۆڕەکەی، بەڵام نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و دوای ئەوەی پۆلیس داوای لە هاوڵاتییان کرد هاوکاریان بن بۆ دۆزینەوەی ئەو ژنە، دوای چەند کاتژمێرێک دۆزرایەوە.

ساڵانە لە وەرزی هاویندا چەندین هاوڵاتی لە ڕووداوی جیاجیادا لە هاوینەهەوارەکانی هەرێمی كوردستان گیانلەدەستدەدەن، دیارترین هۆکارەکانی مردنیش مەلەکردن و خنکانە لەناو ئاوی هاوینەهەوارەکاندا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان بووە دوو بەشەوە

بابەتی دواتر

ڕادەستی توركیا كراونەتەوە؟.. چارەنووسی ئەندامەكانی پەیەدە و خۆسەر نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share