قەڵادزێ.. ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژا

بەیانی ئەمڕۆ لە قەڵادزێ کوڕێک خوشکێکی خۆی کوشت و خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (ش . خ . ٲ) لەدایکبووی ساڵی 1991،  دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری سێ فیشەکی جۆری دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ژنە لە ماڵی باوکی لەلایەن برایەکی خۆی کوژراوە و دوای رووداوەکەش خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ کردووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 تۆمەتبارەکە راگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوودا”.

 

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک لە فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی عێراقی مانگرتنیان راگەیاند

بابەتی دواتر

کەسێک تەقە لە خوشکەکەی و زاواکەی دەکات و بە سەختی برینداریان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share