ئێران دەستگیرکردنی گروپێکی چەکداری لەناوخۆی وڵاتدا ڕاگەیاند

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران لەزاری بەرپرسانی ئەمنیی وڵاتەوە ئاشکرایدەکەن، گروپێکی چەکداری لە باشووری وڵات دەستگیرکراون، کە بەنیازبوون لە دژی هێزە ئەمنییەکان چالاکی ئەنجامبدەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، “گروپێکی تیرۆریستیی چەکدار دەستگیرکراون، کە لە قۆناغی کۆتاییدا بوون و پلانیان هەبووە هێرشبکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان”.

ئاژانسەکە دەڵێت، “هێزە ئەمنییەکان دوای کۆکردنەوەی زانیاری توانیویانە ئەو گروپە لە پارێزگاکانی باشووری ئێران دەستگیربکەن، لەگەڵ دەستگیرکردنەکەش دەستگیراوە بەسەر چەک و تەقەمەنیدا”.

بەپێی زانیاریی ئاژانسەکان، “ئەو گروپە لەلایەن وڵاتانی دەرەكی هاوکاریکراوە و یارمەتییان وەرگرتووە”، بێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە ئاشكرابكرێت.

پارێزگاکانی باشووری ئێران زیاتر پێکهاتەکانیان عەرەبە و پێشتریش “بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئەهواز” چەند چالاکییەکی هەبووە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی کارکردنی ئێوارانی کارمەندانی تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

بەرازیل 1-0 پیرو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share