مووشەکێک لە قەزای شێخان کەوتەخوارەوە

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو مووشەکێک لە ناوەندی قەزای شێخان کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

لە لێدوانیكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سەردار یەحیا قائیمقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند، مووشەکەکە لە کاتژمێر 10:30 خولەکی کەوتووەتەخوارەوە، بەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان کەوتووە، کە دەکەوێتە ناوەندی قەزای شێخان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانە.

بەپێی وتەی قائیمقامی شێخان هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاراستەی مووشەکەکە لە شاری موسڵەوە بووە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆ هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە كە لە دوای 60 رۆژ خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەكانیان بگوازنەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share