بەرپرسێكی ئاوی هەرێم: پێویستە هاوڵاتییان بەخۆیاندا بچنەوە

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هۆكاری كەمئاوی دەگەڕێنێتەوە بۆ خودی هاوڵاتیان، دووپاتیدەكاتەوە، “گرفتەکە بەهەدەردان و پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە پێوەرەکان دروستیکردووە، نەک کەم بەرهەمهێنانی ئاو”، بۆیە دەڵێت، “پێویستە هاوڵاتییان بەخۆیاندا بچنەوە”.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ سەر بە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆكارەكانی گرفتی كەمئاویی ڕوونكردەوە، ڕایگەیاند، بەپێی دوایین داتای چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، توانای دابینکردنی ئاو گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 250 هەزار مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا، پڕۆژەکان بەتەواوی توانای خۆیان كاردەکەن و بڕی بەرهەمهێنانی ئاو کەمنەکراوەتەوە، بەڵکو زیادكراوە.

بەڵام وەك بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ باسیكرد، “بابەتی گرنگتر لایەنی دووەمی کێشەکەیە، کە هاوڵاتییە” و بەرپرسەكە بە نیگەرانییەوە ڕایگەیاند، “هاوڵاتی دەبێت هاوکارمان بێت لەوەی زیامەسرەفی نەکات لە بەکارهێناندا و ئاو بەفیڕۆ نەدات، چەپڵە بە دەستێک لێنادرێت”.

بەرپرسەكەی ئاوی هەرێم بەڕوونی ڕووی لە هاوڵاتیان كرد و وتی، “پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە”، هۆکاری کەمئاوی خستە سەر خودی هاوڵاتییان خۆیان، بەژمارە قسەكانی خۆی پشتڕاستكردەوە و وتی، “هەر وڵاتێک ستانداردی خۆی هەیە بۆ دابینکردنی ئاو، لە 80 لیتری ڕۆژانە دەستپێدەکات، لە وڵاتانی دەوروبەرمان و ئێمەش کە لەسەر هەمان پێوەر دەڕۆین، ڕۆژانە لە 200 تاوەکو 250 مەتر چوارگۆشە ئاو بۆ هاوڵاتییان دابین دەکرێت، بەڵام ئێستا توانای بەرهەمهێنانمان ئەگەر بەراورد بکرێت بە ژمارەی دانیشتوانی هەرێم، زۆر زۆر زیاترە بەو پێوەرەی دانراوە و دەگاتە 300 تاوەکو 330 لیتر”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: نوسراوی دواخستنی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ساختەیە

بابەتی دواتر

یەکەم دیاری ڕۆما بۆ مۆرینیۆ گۆڵپارێزی پۆرتوگالە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share