ناردنی مووچەی مانگی 10 كەوتە دوای سەرژمێریی گشتییەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم كەوتووەتە دوای پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانەوە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو بەر لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی مووچەخۆران بنێردرێت، بەڵام تەیف سامی وەزیری دارایی لە عێراق نەبووە و ناردنی پارەكە بەو هۆیەوە دواكەوت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “هیچ مەترسییەك لەسەر مووچە نییە و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share