هەڤاڵ ئەبوبەكر: هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییەكان كۆتایی دێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییانی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوە كۆتایی دێت و دەشڵێت، ” تائێستا پێویستمان بەوە نەبووە كە تیمی دەرەكی بهێندرێت بۆ دۆزینەوەی قوربانییانی ڕووداوەكە”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییەكان كۆتایی دێت.
راشیگەیاند، پێویستمان بەوە نییە تیمی دەرەكی بهێندرێت بۆ دۆزینەوەی قوربانییانی ڕووداوەكە لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكە و تیمێكی تایبەت پێكهێندراوە و بە وردی ئەركەكانیان جێبەجێدەكەن.

ئاشكراشیكرد، تائێستا 10 كەس لە ڕووداوەكە گیانیان لەدەستداوە و 13 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 20 کاتژمێرە تورکیا بۆردوومانی سنووری باتیفا دەکات و ژنێکیش بریندارە

فڕۆکەکانی تورکیا لەشەوی ڕابردووەوە بەردەوامن لەبۆدومانکردنی سنوورەکانی قەزای باتیفا و بەوهۆیەشەوە ژنێک لەگوندی بانکی سەروو برینداربووە. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share