وەزارەتی پەروەردە: نوسراوی دواخستنی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ساختەیە

خوێندكارێك لەكاتی تاقیكردنەوەدا فۆتۆ: ئێستا

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەكاتەوە بڕیار لەبارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی درابێت و دەڵێت، ئەو نوسراوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە ساختەیە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو نوسراوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەربارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكان بڵاوكراوەتەوە ساختەیە و هیچ بنەمایەكی ڕاستی تیادا نییە.

وتیشی، “چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا ڕاگەیەنراوێكمان بڵاوكردەوە و تیایدا دوپاتیدەكەینەوە كە هەر نوسراوێكی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردەوە دەربچێت لە كەناڵ و سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاویدەكەینەوە”.

سامان سیوەیلی دوپاتیشیكردەوە، هەر نوسراو و بڕیارێك لەو كەناڵە فەرمیانەوە بڵاونەبێتەوە، هیچ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە.

“ساڵانە لە سەروبەندی تاقیكردنەوەكاندا ئەم جۆرە هەوڵانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەدرێت بۆ شێواندنی دەروونی خوێندكاران و تێكدانی پڕۆسەی ئەزموونەكان، هیوادارین قوتابیان و خوێندكاران دوای ئەو بابەتانە نەكەون و تەنها پشت بە كەناڵە فەرمییەكانمان ببەستن” وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی پێدا.

ڕونیشیكردەوە، لەڕێی سكان و بەرنامەی فۆتۆشۆپەوە و چەندین بەرنامەی دیكەوە ئەو كەسانە ئەو جۆرە لە نوسراو ساختە دەكەن.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی ئاوی هەرێم: پێویستە هاوڵاتییان بەخۆیاندا بچنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەنێوان قەزای کەلار و ناحیەی باوەنور روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە…
Total
0
Share