ڕووداوێكی “ئاڵۆز”ی هاتوچۆ و زنجیرەیەك پێكدادان

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە هەولێر چەند پێكدادانێكی بەدوای خۆیدا هێنا و وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ ڕوونكردنەوە دەدات.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی و تیژڕۆیی، هەمیشە هۆکارن بۆ نانەوەی کارەسات”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 60 مەتری بی ئێمێکی تایبەت لەبەر نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی وتیژڕۆیی، خۆی کێشا بە دواوەی نیسانێکی تاکسیدا”.

فازڵ حاجی ئاشكرایكرد، لە دەرئەنجامی ڕووداوەكەدا تاکسییەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەسەر ناوبڕەی شەقامەکەدا کەوت و خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبادا و ستوونەکەی بەردایەوە و کەوتەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکی دۆجی تایبەت”.

وەك وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شوفێری تاکسییەكە برینداربووە و سێ ئۆتۆمبێلیش زیانی ماددییان بەرکەوت، لەگەڵ ستوونێکی کارەبا و چەند درەختێكی سەر شەقامەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
زیاتر ببینە

وەزارەتى نەوت وادەى کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم دیاریکرد

وەزارەتى نەوتى عێراق رۆژى سێشەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانگێشتى…
Total
0
Share