یوڤانتۆس و کریستیانۆ هەڵوێستی نوێیان نیشانداوە

سەرچاوەکانی هەواڵ دووپاتیدەکەنەوە، پەیوەندی نێوان یانەی یوڤانتۆس و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەم نزیکانە بۆندی نێوانیان نوێدەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، هەموو ئەو زانیارییانەی ئاماژەیان بە تێکچوونی پەیوەندی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس کردووە، دوورن لە ڕاستییەوە و یاریزان و یانەکەی هەرگیز لەیەکدی دوورنەکەوتوونەتەوە.

سەرەڕای خواستی یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر واژووکردنی بۆندێک لەگەڵ “دۆنی پۆرتوگال”، بەڵام یاریزانەکە لەگەڵ ئەندریا ئانێلی سەرۆکی بیانکۆنێری و هاوکارانی کۆبوونەوەی کردووە و بڕیاردراوە بەردەوامی بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن.

لاگازێتا نوسیویەتی، کریستیانۆ ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە بۆندەکەی لەگەڵ یوڤانتۆس نوێبکاتەوە، بەڕێوەبەرانی یانە ئیتاڵییەکەش دووپاتیانکردووەتەوە، هەرگیز خواستیان لەسەر فرۆشتنی نەبووە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هاوینی 2018وە بۆندی لەگەڵ یوڤانتۆس واژووکردووە، دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی (پۆرتوگال) لە یورۆی 2020، ناچاربوو داهاتووی لەگەڵ یوڤانتۆس یەکلاییبکاتەوە، چونکە لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

ترینکاو (OUT)..بەرشلۆنە دەستبەرداربوونی بە دوو یاریزان بەخشیوە

بابەتی دواتر

تۆڕی داواکارییەکانی لیڤەرپوڵ دوو یاریزانی گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share