خاوەنی چێڵسی “بۆڵد بۆند”ی لە توخێل دەوێت

تۆم بۆیلی، خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی لە ڕێگەی واژۆ کردنی چەند گرێبەستێکی گەورەوە، خۆی لەبەردەم هاندەرانی یانەکەیدا خۆشەویست دەکات و ئازاری ماڵئاواییکردنی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕووسیان لە بیر دەباتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرای کردووە، تۆم بۆیلی دەیەوێت وەرزی داهاتوو “بلوزی لەندەن” کێبڕکێکاری ناسناوی پریمەرلیگ بێت، ناشیەوێت لەدوای ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ هاندەران وا هەست بکەن یانەکەیان بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت.

بۆ ئەم مەبەستە بڕی 200 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەکان تەرخان کردووە، بەڵام مەرجی بۆ تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانەکەی هەبووە.

خاوەنە ئەمریکییەکە داوای لە توخێل کردووە بیر لە گرێبەستی بچووک و لاوەکی نەکاتەوە، بەڵکو بەو بڕەی تەرخانکراوە دوو تا سێ یاریزانی گەورە بکڕێت، واتا گرێبەستی گەورە واژۆ بکات “بۆڵد بۆند”، لە نموونەی نێیمار، ماتیاس دی لێخت، یاخود عوسمان دێمبیلی.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید "مینی کاڤانی" دەکڕێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی لەبارەی ڕێكخستنەوەی میلاکی خوێندنگاكانەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share