چوار یاریزانی بەرشلۆنە لە پێكان چاكبوونەتەوە

تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، بۆ ساڵی نوێ، چوار یاریزانی پێكراویان ‏دەگەڕێنەوە بۆ یاریكردن.‏

ئەو چوار یاریزانە بریتین لە، برایسوایت، دیپای، ئانسو فاتی و پێدری.‏

هەرچوار یاریزانەكە لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكانیانن و دۆخی خراپیان ‏تێپەڕاندووە.‏

ڕۆژنامەی موندۆ دەڵێت، تەنها مەترسی لەسەر یاریكردنی برایسوایت هەیە و لە چاو سێ ‏یاریزانەكەی دیكە پێكانەكەی قورستر بووە.‏

لەماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشلۆنە لە هەرچوار هێرشبەرەكەی، كە برایسوایت، ‏ئەگوێرۆ، دیپای و ئانسو فاتین، بێبەشبوو.‏

ئەگوێرۆ بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە وازی لە یاریكردن هێنا، سیانەكەی دیكەش پێكانیان ‏هەبوو.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.…
Total
0
Share