فڕۆكەیەكی سەربازی بە 92 سەرنشینەوە لە فلیپین كەوتەخوارەوە

ژمارەیەك لە سەرنشینەكانی بە سەلامەتی دەربازیان بووە

فڕۆكەیەكی سەربازی، كە 92 كەسی هەڵگرتبوو كەوتەخوارەوە، زانیارییە سەرەتاییەكان باس لە 17 گیانلەدەستدان دەكەن، بەڵام ژمارەیەكی زیاتر ڕزگاریان بووە.

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لەسەر زاری سیریلیتۆ سوبیخانا، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی فلیپین ڕایگەیاند، فڕۆكەكە لە جۆری C130ی سەر بە هێزی ئاسمانی بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سۆلۆ-ی باشووری وڵات كەوتووەتە خوارەوە.

سوبیخانا ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە كاتێك بووە، كە فڕۆكەكە هەوڵیداوە لە فڕۆكەخانەی دوورگەی جۆلۆ بنیشێتەوە.

ئەوەشی وت، پڕۆسەی ڕزگاركردنی سەرنشینان و تیمی فڕۆكەكە بەردەوامە و تائێستا لانیكەم 40 كەس ڕزگاركراون.

لای خۆیەوە دلفین لورینزانا وەزیری بەرگریی فلیپین زانیاریی ئەوەی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز داوە، كە لە ڕووداوەكەدا تا ئێستا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە و پێشبینیی بەرزبوونەوەی ژمارەی  قوربانییەكانیش دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
Total
0
Share