رۆژی جیهانیی کەمکردنەوەی کارەساتەکانە

ئەمڕۆ لە جیهاندا بە رۆژی کەمکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکان  دەستنیشانکراوە.

بەرزبوونەوەی تێچووی کارەساتەکان، کاریگەرییە بەرفراوانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەردەخات، لە ئاستی جیهانیدا وڵاتان رووبەڕووی رووداوی سروشتیی توند دەبنەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تێچووی راستەوخۆی کارەساتەکان ساڵانە نزیکەی 202 ملیار دۆلارە، لە کاتێکدا کاریگەرییە ئابورییە فراوانەکانی بە 2.3 تریلیۆن دۆلار مەزەندەدەکرێت.

وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەرییان لەسەرە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی زیاتریان هەیە زیانێکی دارایی بەرچاویان بەردەکەوێت.

کێشەیەکی سەرەکی ئەوەیە کە سیاسەتە ئابورییەکان، چ گشتی و چ تایبەتەکان، زۆرجار چاوپۆشی لە مەترسییەکانی کارەسات دەکەن، کەرتی تایبەت کە نزیکەی %75ی وەبەرهێنانەکان پێکدەهێنێت، زۆرجار مەترسییەکانی کەشوهەوا پشتگوێ دەخات، ئەوەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تێچووی زیانەکان بەرزدەکاتەوە.

رۆژی جیهانیی کەمکردنەوەی کارەساتەکان بۆ ساڵی 2025 داوا دەکات بودجە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتەکان لە بودجەی گشتی و بەرنامە نێودەوڵەتییەکان زیادبکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share