هاتوچۆی رێگای کەناڵی سوێس لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 بە رێژەی 28٪ کەمیکردووە

جولی کۆزاک، وتەبێژی سندوقیی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی 2023دا هاتوچۆ لە ڕێگەی کەناڵی سوێسەوە بە رێژەی 28٪ کەمیکردووە لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچەیە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی سندوقیی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کرد، “گواستنەوە لە رێگەی دەریای سوورەوە 10٪ی جوڵەی بازرگانیی جیهانی پێکدەهێنا، بەڵام ئێستا بەهۆی هێرشی سەر کەشتییەکان کات و تێچووی گواستنەوە بۆ هەناردە و هاوردەکاران زۆر زیادیکردووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هاتوچۆ لە رێگەی کەناڵی سوێسەوە بە رێژەی 28٪ کەمیکردووە، لە هەمان کاتدا قەبارەی هاتوچۆ لە ڕێگەی باشووری ئەفریقاوە کە بە (کەیپ ئۆف گود هۆپ) ناسراوە بە رێژەی 67٪ زیادیکردووە، هاوکات لە نزیکەوە چاودێری ئەو بارودۆخە دەکەین”.

دوای هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ئێستا کەشتییەکان ناچارن رێڕەوی خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی بە دەوری باشووری ئەفریقادا بسووڕێنەوە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا و ئەمریکا، ئەوەش تێچووی گەشتەکانی بەرزکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: حكومەتی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

بابەتی دواتر

ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و سبەی تەم دروستدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share