(ڤیدیۆ) دانیمارک بەبێ ئیریکسن گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی یورۆ

ئەمشەو، شەممە سێیەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی دانیمارک بردنەوەی بەرامبەر چیک تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی دانیمارک لە ستاد پاکۆ لە ئازەربایجان یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیک ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی هاوڕێکانی کریستیان ئیریکسن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی دانیمارک لە خولەکەکانی پێنج و 42 لەلایەن تۆماس دیلاینی و کاسپەر دۆلبێرگ، گۆڵەکەی چیک لە خولەکی 49 لەلایەن پاتریک چیکەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، دانیمارک بووە سێیەمین هەڵبژاردە هاوشانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا سەرکەوتن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی براوەی یاری نێوان ئینگلتەرا و ئۆکرانیا دەبنەوە.

سەرکەوتنی دانیمارک لە کاتێکدایە، کە لەیەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی یورۆ 2020 بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی کریستیان ئیریکسنەوە، دووچاری ئاستەنگی دەروونی هاتن و نزیکبوو بەو هۆیەوە ماڵئاوایی بکەن.

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكە برینداربوون

بابەتی دواتر

هه‌‌سەدە‌ 20 منداڵی چه‌كدارانی داعشی ڕاده‌ستی ڕوسیا كرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share