ئیتاڵیا لە بەرژەوەندیی میلان و ڕۆما بڕیارێکی دەرکرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی یانەکانی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا و یاریزانە بەریتانییەکان دەرکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا”، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریداوە وەک یاریزانێکی ئەوروپی و هاوشێوەی یاریزانانی سویسرا مامەڵە لەگەڵ ئەو یاریزانە بەریتانیانەدا بکات، کە ناویان لە لیستی یانەکانی کالچیۆ تۆمارکراوە.

بەهۆی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، یانەکانی خولی ئیتاڵیا ناچاربوون تەنها ناوی دوو یاریزانی بەریتانی تۆماربکەن، بۆیە لە ئێستادا و دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە سوودێکی گەورە بەر یانە گەورەکانی وەک میلان و یوڤێ و ئینتەر میلان و ڕۆما دەکەوێت.

میلان لە مێرکاتۆی 2023دا لوفتوس چێکیلە چێڵسی کڕی، ب ۆیان هەبوو تەنها یاریزانێکی دیکە تۆماربکەن، بەڵام دوای ئەم بڕیارە دەرفەتیان دەبێت یاریزانی زیاتر لە خولەکانی ئینگلتەرا بکڕن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بووە

بابەتی دواتر

خێزانی مباپێ بۆ هیلال: ئێمە پەسەندمان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share