نێیمار ڕەتیكردۆتەوە لە پاریس سانجێرمان بڕوات

نێیماری بەرازیلی ڕەتیكردۆتەوە لە یانەی پاریس سانجێرمان بڕوات سەرباری ئەوەی ئیدارەی یانەكە هەوڵیداوە دەستبەرداری ببیت.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكردووە، ئیدارەی پاریس پێیوایە موچەی نێیمار زۆر كاریگەری خراپی لەسەر دارایی یانەكە دروستكردووە و لە بەرامبەریشدا یاریزانەكە شتێكی گەورەی بە یانەكە نەبەخشیوە.

لیكیپ باسیشی لەوە كردووە كە لەماوەی ڕابردوودا ئیدارەی پاریس چەند جارێك هەوڵیانداوە دەستبەرداری نێیمار ببن بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

نێیمار خۆشی بە ئاشكرا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چاوپێكەوتنەكاندا ڕەتیكردۆتەوە لە یانەی پاریس سانجێرمان بڕوات.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: منداڵێک بە سکچوون و ڕشانەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

یەكەم گرێبەستی مان یونایتد بۆ كڕینی دی یۆنگ گەیشتە بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share