بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی یاسایی بۆ رۆژنامەنوسان ڕێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS و سەنتەری METRO پرۆژەیەكی نوێیان بۆ پاڵپشتی ڕۆژنامەنووسان هەیە.
دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” پرۆژەكە تایبەت بە بەرگری یاسایی لە رۆژنامەنوسان، وەك دابینكردنی پارێزەر بۆ ئەو میدیاكارانەی بە هۆی كارەكەیان داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەكرێت، هەروەها رێكخستنی کۆبوونەوە لە نێوان رۆژنامەنوس یان( نوێنەری دەزگاكانی ڕاگەیاندن) لەگەڵ شارەزایانانی بواری یاسا، بە ئامانجی زانینی ئەرك و بەرسیارێتی و مافەكانی ڕۆژنامەنوسان لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەری”.
بە وتەی بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، ئەوان هەوڵدەدەن بەرلەوەی ڕۆژنامەنووس داوای یاسایی لەسەر تۆماربکرێت لە ڕووی یاساییەوە بەرچاو ڕوونییەک بدەنە ڕۆژنامەنووسان تا بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەکاندا دەکەن.
بڕیارە دوای شاری سلێمانی چالاکییەکانی سەنتەرەکە لە (هەولێر، دهۆك، هەڵەبجە، كەلار)یش بەرێوەبچن.